•
مامۆستایانی بەڕێز، ئایا نیگەرانی ئەوەن چۆن مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیریی دەستکردی وەک – چات جی پی تی – لەلایەن خوێندکارانتانەوە بکەن؟ ئایا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن کە لە قەدەغەکردنی ناکاریگەر و بێ پرسیار باشتر بێت؟ خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی نوێ و بەسوود کە ئێستا بە زمانی کوردی بەردەستە: کۆمەڵە سلایدێکی وانەوتنەوە بە ناونیشانی “ژیریی…
•
ئەم ساڵ، زانکۆی جیهان-سلێمانی دوو خولی جیای بەخۆڕایی بۆ مامۆستایانی کەرتی گشتی ناوچەی سلێمانی کردەوە. لە هەردوکیان، من ئەرکی ڕاهێنانم پێ سپێردرابون. چەند بابەتێکی وەکو میتۆدەکانی فێرکردن، فێرکردن لە سەدەی ٢١ـەم و تیۆرەکانی فێربونم بە ڕاهێنان و سیمینار دەگوتەوە. خولی یەکەم کە ٦ هەفتەی خایاند و من ٣ هەفتە ڕاهێنانی میتۆدەکانی فێرکردنم بە نزیکەی…
•
:ئەو چەمکانەی لەم بلۆگپۆستە بەکارهاتون ١. ڕێسا: من مەبەستم پێی هەمو ئەو بنەما، و یاسا (قانون)، و ڕێبەریی و ڕێبەندانەیە کە دەستەیەکی خاوەن دەسەڵات دەریدەکات بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمێکی پەروەردە.٢. یەکەی دەسەڵات: مەبەست لێی دەستەیەک، لایەنێک، دەزگاریەک، یا هاوپەیمانیەکە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆی هاتنەکایەی ڕێسای پەروەردە. ‘دەسەڵات’ لەم بلۆگپۆستە هاومانای ‘هێز’…
•
ئەم سیمینارە پوختەیەکی گشتگیر دەربارەی خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیا دەخاتەڕوو. درێژەی پرۆسە و هەنگاوەکانی چۆنیەتی پێشکەشکردن، ژینگەی خوێندن، و ستراتیژیەکانی سەرکەوتن لە خوێندنی دکتۆرا لە وڵاتی ئوسترالیا ڕوون دەکاتەوە. هەروەها، چەند هەلێکی سکۆلەرشیپ (زەمالە)ی خوێندنیش تێیدا باس دەکرێن. لە کۆتایی ئەو سیمینارە، ئەو ئەنجامانەی خوارەوە بەدەستدێنی؛ لیرەوە بینەری ئەو سیمینارە بە
•
لەم نوسینە شیکاریە، نیەتمە ئاماژە بە ڕەنگدانەوەی چەند مەرامێکی نیۆلیبڕاڵی لە ڕێسای پەروەردەی هەرێمی کوردستان-عێراق بکەم. بۆ ئەمەش سوود لە سێ چەمکی دیاری بواری لێکۆڵینەوەی پەروەردەیی وەردەگرم و وەکو ئامرازێکی شیکاریی بەکاریان دەهێنم کە ئەوانیش ‘جیهانگیری’ و ‘بەئەوروپاییکردن’ و ‘بەنێودەوڵەتیکردن’ن. سەرەتا ‘نیۆلیبرالیزم’ وەکو چەمکێک دەناسێنم و ئەو شوێنانە دەستنیشان دەکەم کە لێیەوە دەستلەملانی مەجال…
•
گومانی تێدا نیە دەکرێ هەمومان گفتوگۆی نەبڕاوە بکەین لەسەر ئامانجەکانی پەروەردە. بۆچی دەبێ مامۆستایی بکەین؟(كاری مامۆستایی بۆ ؟) لەو کات و سەردەمە چی پێویستە بکرێتە ئەجێندای کاری پەروەردەییمان؟ لە پێناو چی دەبێ فێرخواز ڕوو لە فێرگە بکات؟ ئامانج لە پێگەیاندنی مرۆڤ چیە؟ و ئەمانە و پرسیاری تر. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە پەروەردەناس و کۆمەڵناسانی…
•
ئەم بابەتە لە ژمارە ٥٥٥ی رۆژنامەی ئاوێنە بڵاوکرایتەوە پەورەردەکار و مامۆستا‌و دایک و باوکانی بەڕێز، گشتمان دان بە بونی ئارێشەیەکی پەروەردەیی گەورە دادەنێین و لە ئاست مەترسیەکانی داهاتوی پەرۆش و خەم لە کۆڵین. بیرکردنەوە لە مەترسیەکانی لەدەستدانی ساڵێکی خوێندنی ڕۆڵەکانمان زەندەقی هەمومانی بردوە. ئێوەی باوان، ئێستا بێ چارە لە نێوان تێکۆشانی مامۆستا بۆ ژیان…
•
گومانی تێدا نیه هه‌ر جۆرێكی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن له هه‌ر بونه‌وه‌رێك بێت، پێویستی به زه‌مینه‌ی له‌بار هه‌یه تاوه‌كو ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه به سروشتی بێ له‌كه‌ی خۆی پێ بگات. مرۆڤ (فێرخواز)یش به هه‌مان شێوه پێویستی به به سازكردنی زه‌مینه و ئاماده‌كردنی كه‌شێكی به‌جێ و گونجاوه به گوێره و پێیوودانگی توانسته جیاجاكانی مرۆڤ و جیاوازی تاكایه‌تیان. ئه‌وزه‌مینه‌سازیه‌ی…
•
له 24ی مانگی نیسانی 2016 حه‌فته‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڤێساڵ به‌ڕێوه‌چو. كۆنفرانسی ڤێساڵ كۆنفرانسێكی په‌روه‌رده‌یی ساڵانه‌یه كه فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی ئیشق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌یبه‌ستێ. لێكۆڵه‌ران و په‌روه‌رده‌ناسان و په‌روه‌رده‌كاران له وڵاتانی جیاوه‌زه‌وه به‌شداریان تێداكرد. منیش، به‌ش به حاڵی خۆم، دوو لێكۆڵینه‌وه‌م له‌و كۆنفرانسه پێشكه‌شكرد. هه‌ردوك له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌وه بون. لێره ده‌مه‌وێ…