لەم نوسینە شیکاریە، نیەتمە ئاماژە بە ڕەنگدانەوەی چەند مەرامێکی نیۆلیبڕاڵی لە ڕێسای پەروەردەی هەرێمی کوردستان-عێراق بکەم. بۆ ئەمەش سوود لە سێ چەمکی دیاری بواری لێکۆڵینەوەی پەروەردەیی وەردەگرم و وەکو ئامرازێکی شیکاریی بەکاریان دەهێنم کە ئەوانیش ‘جیهانگیری’ و ‘بەئەوروپاییکردن’ و ‘بەنێودەوڵەتیکردن’ن. سەرەتا ‘نیۆلیبرالیزم’ وەکو چەمکێک دەناسێنم و ئەو شوێنانە دەستنیشان دەکەم کە لێیەوە دەستلەملانی مەجال و مامەڵە پەروەردەییەکان بوە. پاشان، باس دەخەمە سەر جیهانگیری (عەولەمە) وەکو وەسیەلەیەکی هاوچەرخ بۆ بە پایانگەیاندنی و پەرشکردنی ئەم مەرامە نیۆلیبرالیانە، و لە کۆتاییدا هەردوو چەمکی ‘ بەنێوەدەوڵەتیکردن’ و ‘بەئەوروپاییکردن’ بەکاردەهێنم بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پرۆژە و ڕێسا پەروەردەییانەی هەرێمی کوردستان کە بەرجەستەکاری مەرامە نیۆلیبرالیەکانن و وەکو نمونەی زیندو و کارای نیۆلیبرالیزم لە پرۆسەی پەروەردەی فەرمی هەرێمی کوردستان دەستنیشانیان دەکەم.
Neoliberal ends of Kurdistan Region education policies
This paper discusses neo-liberal tendencies in the Iraqi Kurdistan (IK) education policy. To do this, I use globalisation, Europeanisation, and internationalisation as analytical tools to analyse policy statements collected from documents, media, and formal media speeches. I first identify neoliberal tendencies in IK education policy and argue that neoliberal rationales have worked through initiating and introducing major policy agendas in the region. I then use globalisation, Europeanisation, and internationalisation as contemporary policy machines that have facilitated the realisation of neoliberal tendencies. I conclude with example projects to illustrate the workings of neoliberalisation.