پەشێو م. نوری
سه‌ره‌تا ئه‌بێ دانی پێ دانێم كه بیرۆكه‌ی نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌م له دوای خوێندنه‌وه تویتێكی سێر كێن ڕۆبینسن ه‌وه بۆ هات. تێیدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی تویت كردبوو كه ووڵاتی ڤێتنام چی تر نمره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی فێرخوازان به كارناهێنی. سێر كێن ڕۆبنسن نوسه‌رێكی دیار و به ناوبانگی بواری داهێنان و چالاكیە له په‌روه‌رده. سێر كێن ئه‌ڵێ، په‌روه‌رده‌ی ئێستامان (كه من پێم وایه سیستەمی په‌روه‌رده‌ی كوردستانیش) به‌ربه‌ست ئه‌خاته به‌رده‌م چالاكبون و داهێنانخواز و داهێنانكاربونی فێرخواز. وه هۆكاری زۆریش بۆ ئه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه دیاره و زۆر ده‌ستی بۆ ڕائه‌كێشری یه‌كسانكردنی مرۆڤ (واته فێرخواز) ه له‌گه‌ڵ ژماره، له هه‌ڵسنه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه دا. واته ئه‌و به ستاندارد و یاسا كردنه‌ی په‌روه‌رده و فێربون و ڕێژه‌یی كردنی گرنگی و پێیودانگی زانست ومه‌عریفه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی زانستی فێرخواز، كه فێرخواز بۆ سه‌ركه‌وتن و بڕینی ئاستێكی دیاریكراو ئه‌بێ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له نمره بهێنێ.
دوای گۆڕانكاری و ڕیفۆرمه دیاره‌كه‌ی كوردستانی ساڵی 2007 كه كاری له‌سه‌ر چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی گشتی و تایبه‌تی كرد و خۆشبه‌ختانه به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری گۆڕانكاری به‌جێ و له‌ڕێ بون به‌ڵام له ڕوی پراكتیكیه‌وه له‌مپه‌ڕ و به‌ربه‌ستی زۆرن و تائێستاش به‌ته‌واوی نه‌هاتونه‌ته جێ و ئه‌و گۆڕانكاریانه جێی خۆیان نه‌كردۆته‌وه و تا ئێستاش به مامۆستا و فێرخواز و دایك و باوكان نامۆن. ئه‌وه ڕاسته كه یه‌كێ له گۆڕانه هه‌ره دیاره‌كانی لابردنی تاقیكردنه‌وه‌ی به كالۆریۆسی پۆلی شه‌ش و تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ بون كه ئه‌مه شتێكی زۆر باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه فێرخواز له‌و ته‌مه‌نه كه ده‌كاته 12 ساڵان كاریگه‌ری و سه‌ختی كه‌وتن له وانه و كه‌وتن له پۆل زۆر ئه‌سته‌مه و ئه‌كرێ ببێته هۆی گۆڕانێكی دیاری نه‌رێنی ده‌روونی له لایه‌ن فێرخوازه‌كه‌وه، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ كه له شوێنی ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی میللی دانرا كه له پۆلی پێنجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام ئه‌درێ بۆ وانه‌كانی بیركاری و زمانی ئینگلیزی و چه‌ند بابه‌تێكی تر.
ئه‌زانم كه بانگه‌شه كردن بۆ ئازادی هه‌ڵسه‌نگاندن و نه‌بونی جێگره‌وه و به‌دیلێك بۆ دانانی فۆرمێكی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌كاتێكدا هه‌ڵسه‌نگاندن پێویسته بۆ پشكنینی تێگه‌یشتن و دڵنیابون له به پایان-گه‌یاندنی ئامانجی فێركردن، له هه‌مان كات ڕه‌خنه‌گرتن له سیسته‌مه‌كه، شتێكی به‌جێ و به ویژدان نیه (بێ گومان بەدیل هەن و دەکرێ بە تایبەتی تر و لە شوێنێکی تر باسی لێوە بکرێت). به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه‌ش نیه كه ئه‌بێ ده‌سته‌وسان بین و له بونی له‌مپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندن نێینه گۆ. جێی خۆیتی لێره ئاماژه به‌و بڕیاره‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌رزاره‌تی په‌روه‌رده بده‌ین كه پرسیاری هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی كرد به یه‌ك جۆر له پرسیار كه ئه‌ویش (پرسیاری هه‌ڵبژاردن)ه. ئه‌م جۆره له به یاساكردن و چڕكردنه‌وه‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌كه‌وێته ژێر چه‌تری قسه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌مان.
لێره چه‌ند لایه‌نێكێ نه‌رێنی (نێگه‌تیڤ) ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌هێنینه گۆڕێ:
یه‌كه‌م: له‌به‌رچاو نه‌گرتنی جیاوازی مرۆیی
زۆری گرنگیدان به تاقیكردنه‌وه و نمره، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌هره و توانسته جیاوازه‌كانی فێرخواز له‌به‌رچاو نه‌گیرێن و له‌جێی ئه‌وه‌ی قوتابی وێڵی دۆزینه‌وه توانستی سروشتی خۆی بێ ئه‌بێ وێلی ئه‌زبه‌ركردنی ده‌ق و نوسینه‌كان بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ داواكاری و پرسیاره تایبه‌ت و ڕه‌ق و ووشكه‌كانی مامۆستا بێته‌وه و بتوانێ هه‌م دڵی مامۆستا و هه‌م دڵی دایك و باوك به‌وه ڕازی كات ژماره‌یه‌كی به‌رز بێنی و نمره‌یه‌كی باش ده‌سته‌به‌ر كات. له‌كاتێكدا خۆی له‌و نێوه‌نده له بیركراوه و وون بوه و نابینرێ. به‌ڵكو ئه‌و بۆته هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و نیه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا. ئه‌گه‌رچی مامۆستاش وه‌كو فێرخوازه‌كه كه‌وتۆته نێو ئه‌و سیسته‌مه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ دانه‌نراوه غه‌یری سه‌رشۆڕكردن و ڕازیبون به هه‌رچی ئه‌مر و فه‌رمانێكه له‌سه‌روی خۆیه‌وه دێ، بۆیه مامۆستاش بۆ خۆڕزگاركردن له سزا و نه‌شكاندنی و شه‌وكه‌تی، ئامانجی فێربون و گرنگی و پایه‌داری مه‌عریفه و عیلمی بیرچۆته‌وه، ده‌كرێ له بیری بێ به‌ڵام نه‌یه‌وێ بیری لێ بكاته‌وه. بۆیه ئه‌ویش ته‌نها بۆ ئه‌وه وانه‌كه ئه‌ڵێته‌وه كه قوتابیه‌كانی له‌و چه‌ند پرسیاره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رچن و هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانن وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێ بده‌نه‌وه به‌سه. دایك و باوك و په‌روه‌رده‌كارانیش بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ئه‌و په‌روه‌رده‌یه له بنچینه‌دا بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كه و پێگه‌یاندنی فێرخوازه‌كه‌یه، نه‌وه‌ك به‌ده‌ستهێنانی خواستی تاكه‌كانی تر. كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا گه‌نگه‌شه‌یه‌كی تری په‌روه‌رده‌ی دیموكراتیشه، كه ئایا كێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و تاكه یا ئه‌و فێرخوازه چی فێر بێ، ئایا حكومه‌ت، مامۆستا و په‌وره‌رده‌كار، فێرخواز خۆی، یا دایك و باوك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه ئه‌و فێرخوازه چی فێربێ و چی بخوێنێ له قوتابخانه و بنكه فێركاریه‌كان؟
هه‌مومان ڕوون ئه‌وه ئه‌زانین كه ئێمه‌ی مه‌خلوق هه‌رچه‌ندی به ژماره زۆر و زه‌به‌ند و له‌بن نه‌هاتو بین، به‌ڵام ئه‌بێ بزانین كه هیچمان وه‌كو یه‌ك نین، هیچ تاكێكمان هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێست و بیر و تێروانینی چونیه‌كی ئه‌وه‌ی تر نیه، كه‌ئه‌مه‌ش مایه‌ی تێڕامانه. نازانم تۆی خوێنەر تا ئێستا له‌وه ڕاماوی یان نا، كه ئه‌و هه‌موو مرۆڤه له‌سه‌ر زه‌وی بونی هه‌یه، كه‌چی له هه‌مان كاتدا هیچیان هاوجۆر و چونیه‌كی یه‌كدی نین! به‌ڵكو زۆر له‌یه‌كتر جیاین. ده‌كرێ له هه‌ندێ لایه‌نی جه‌سته‌یی و یا ته‌بیعه‌ت و تێگه‌یشتن یا نه‌ته‌وه و زمان و كه‌لتور له‌یه‌كچونمان هه‌بێ به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه چونیه‌كین ، گه‌ر تۆ بڕوانی سی ڤی و ژیاننامه‌ی هیچ كه‌س وه‌كو یه‌ك نیه، ژیانی هه‌ریه‌كه‌مان تایبه‌ته به خودی خۆمان، كواڵیتی و لێهاتوییمان له‌یه‌ك جیان، توانست و هێزی عه‌قلی و جه‌سته‌ییمان جیان، بۆیه هه‌ندێك له ئێمه وای بۆ دانراوه كه له كارێك زانا بێ به‌ڵام كه‌سێكی تر له هه‌مان ئه‌و كاره نه‌زانه، من هه‌رگیز له بیركاری و ژماره باش نه‌بویم به‌لام كه‌سێكی تر له هه‌مان بوار ڕیزپه‌ڕ و بلیمه‌ته. كه‌چی له سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی وا به ستاندارد و ژماره كرا‌و، ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌مومان ئه‌بێ وه‌كویه‌ك بین و وه‌كویه‌ك بیركه‌ینه‌وه و وه‌كویه‌ك تێبگه‌ین و وه‌كو یه‌كیش بنوسین و وەکو یەکیش گوێ‌بگرین. چونكه سه‌ركه‌وتنی سیسته‌مه‌كه پابه‌نده به‌و جۆره فیكره، كه له ناخیدا چه‌وسانه‌وه و به كه‌م زانین و په‌راوێزخستن و چینایه‌تی هه‌ڵگرتوه. ئه‌گه‌رنا خه‌له‌لێک ده‌كه‌وێته سیسته‌مه‌كە، ئه‌گه‌رنا ئه‌زمونی گرنگ و پیتۆڵانه‌ی په‌روه‌رده‌ناسانی سه‌رناگرێ. بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری تر و ڕێگای تر هه‌یه بۆ كردنی هه‌مان كار.
دووه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تاك (فێرخواز)
ئه‌و جۆره فه‌لسه‌فه و تێگه‌یشتنه له هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌روه‌رده‌یی، حوكم و بریاردانیشه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ئاكاری فێرخواز، به جۆرێ كه فێرخوازه‌كه وه‌كو مرۆڤ به‌راورد ئه‌كرێ به‌رامبه‌ر به ژماره، واته تا ئه‌و كاته تۆ مرۆڤێك و فێرخوازێكی باشی، كه نمره و ژماره‌یه‌كی باش و به‌رز بهێنی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی تری كه‌سی ئه‌و مرۆڤه به هه‌ند وه‌ربگیرێ. هەمو ژیانی هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی بۆی یه‌كلا بێته‌وه ئایا ئه‌و ئینسانێكی زیره‌كه یان نا، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵی كاملی خۆی ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و ژماره و نمره‌ی ئه‌بێ له‌وێ بێ یا بۆی دانراوه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه ئه‌سڵه‌ن نایناسن.
سێیه‌م: چه‌قاندنی هه‌ستی نادادی و زۆڵم
كه ئه‌مه له هه‌مان كاتدا هه‌ستی نادادی و نا یه‌كسانی به لاڕێ له بیری فێرخواز ئه‌چه‌قێنی، به‌وه‌ی كه بابه‌تێ له‌وی تر گرنگتره و بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆرتر و به‌رزتری بۆ دانراوه، وه ئه‌وه‌ی تر نزم و كه‌مه به‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی نزم و كه‌می بۆ دانراوه. كه هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێكی هاوشێوه گرنگ له زانست و مه‌عریفه له‌لایه‌ن فێرخواز به كه‌م سه‌یربكرێ و گرنگی پێ نه‌درێ، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی په‌یامی په‌روه‌رده‌یه. كه‌واته به‌و هاوكێشه‌یه بێ په‌روه‌رده له ناوخۆیدا بێئاگایانه كار بۆ لاوازكردن و كه‌مكركردنه‌وه‌ی گرنگی خۆی ئه‌كا. ئەم جۆرە کردارە پەروەردەییانە چەندان کەسی کردۆتە قوربانی و ژیانی چەندان مرۆڤ سەراوژوور کردیە. نمونەی ئەو فێرخوازانەمان زۆرن کە ساڵیکیان خۆ بە کەوتو لە قەڵەم داوە ئەگەرچی نمرەی باشی هەبوە، کەچی ساڵی داهاتو تەواوی پلانی ئاوەژوو بویتەوە چونکە ژمارەیەکی کەمتری لەوەی داهاتو هێناوە.
چواره‌م: به كه‌م زانین و به كه‌م سه‌یركردنی مه‌عریفه و فێربون
سروشتی پرسیاری هڵبژاردن کەمکردنەوەی ناوەڕۆکێکە لە دێڕێک. تەواوی زانیاری و تێگەیشتنی فێرخواز و مامۆستا لە چەند دێڕ و پرسیاری یەک ڕستەیی مەتەڵئامێز کۆ دەبێتەوە. ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنە هەروکو محمد شه‌ریف دەڵێ “هه‌ڵسه‌نگاندنی میمۆری فێرخوازە، نه‌وه‌ك توانستی ئه‌كادیمی” و بە هەند وەرگرنت ڕای فێرخواز یا هەل بە خشین بە گوێگرتن لێی. مەعریفە ڕۆڵی نیە لە وەرچەرخاندن و دروست کردنی گۆڕانکاری لە ژیانی هیچ یەکێ لە ئەکتەرە پەروەردەییەکان. مامۆستا بۆ تاقیکردنەوە دەرس دەڵێتەوە و قوتابی بۆ نمرە و دایک و باوکیش ئەڵقە لەگوێی ئەو دوانەی پێشون.
لە کۆتاییدا
گەر تۆی فێرخواز یا مامۆستا یا دایک و باوک، بە دەم خوێندنەوەی ئەم بابەتە سەر سوڕماوی و هاوڕایی خۆت دەردەبڕی، من پێم خۆشە پێت بڵێم کە دەتوانی جوڵە ئەنجام بدەیت بۆ باشترکردنی ئەو بارە. گەر مامۆستای، لە جاری داهاتوو جۆرێکی تری پرسیار دانێ کە داوا لە فێرخواز بکات بیر کەنەوە، نەک هەوڵدەن بێتەوە بیریان. گەر دایک و باوکیت، لەگەڵ مامۆستای منداڵەکەت و منداڵەکەت دانیشە و خەمی خۆتیان بۆ دەربڕە. گەر فێرخوازیشی، هێمنانە و با ئاکاری فێرخوازیتەوە پەیامت با مامۆستاکەت بگەیەنە.