له 24ی مانگی نیسانی 2016 حه‌فته‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڤێساڵ به‌ڕێوه‌چو. كۆنفرانسی ڤێساڵ كۆنفرانسێكی په‌روه‌رده‌یی ساڵانه‌یه كه فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی ئیشق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌یبه‌ستێ. لێكۆڵه‌ران و په‌روه‌رده‌ناسان و په‌روه‌رده‌كاران له وڵاتانی جیاوه‌زه‌وه به‌شداریان تێداكرد. منیش، به‌ش به حاڵی خۆم، دوو لێكۆڵینه‌وه‌م له‌و كۆنفرانسه پێشكه‌شكرد. هه‌ردوك له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌وه بون.
لێره ده‌مه‌وێ شتێك ده‌رباره‌ی یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه باس بكه‌م كه له‌باره‌ی خوێندنه‌وه له‌ناو مامۆستایانی پێش خزمه‌ت بو. مامۆستایانی پێش خزمه‌ت واته ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه هێشتا خوێندنیان ته‌واو نه‌كردوه و له ساڵێك یا دوو ساڵی داهاتو ده‌بن به مامۆستا و ده‌ست ده‌كه‌ن به خزمه‌ت. به مانایه‌كی تر فێرخوازانی دوو قوناغی كۆتایی كۆلێژی په‌روه‌رده.
ده‌بێ ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه كه مه‌به‌ست له خوێندنه‌وه له‌ناو مامۆستایانی پێش خزمه‌ت چیه؟ واته ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی كه مامۆستایانی پێش خزمه‌ت به ویستی خۆیان له ژیانی ڕۆژانه‌یان ده‌یكه‌ن. خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه ئازادانه و بێ هیچ زۆرلێكردنێك و به حه‌ز و خولیا ده‌یكه‌ن. ئامانجی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش خستنه‌ڕووی بون و نه‌بونی په‌یوه‌ندی له نێوان خو و نه‌ریتی خوێندنه‌وه‌ی مامۆستایانی پێش خزمه‌ت و كاری فێركردن و مامۆستایه‌تی كردن بو. واته پیشاندانی ڕا و سه‌رنجی مامۆستایانی پیش خزمه‌ت له‌باره‌ی بون و نه‌بونی په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی و نه‌رێنی نێوان كرده‌ی خوێندنه‌وه و كاریگه‌ری ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه له‌سه‌ر كرداری فێركردن و بون به مامۆستای به‌هێز و كاریگه‌ر.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه وا ده‌ركه‌وت كه زۆرینه‌ی مامۆستایانی پێش خزمه‌ت ڕای به‌هێزیان وایه كه خوێندنه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر فێركردن هه‌یه و كاری مامۆستاییان باشتر ده‌كات. ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت كه هه‌ر مامۆستایه‌ك تاوه‌كو زیاتر بخوێنێته‌وه و چێژ له خوێندنه‌وه وه‌ربگرێت زیاتر كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر باشتركردنی كرده‌ی فێركردن. به مانایه‌كی تر، تاوه‌كو مامۆستا زیاتر بخوێنێته‌وه، مامۆستایه‌كی باشتر ده‌بێت. هۆكاریش بۆ ئه‌مه زۆرن، كه پێش هه‌مویان ده‌وڵه‌مه‌ندبونی مامۆستایه له ناوهڕۆك و مه‌عریفه، پاشان خوێندنه‌وه هه‌ستی هاوبه‌شی و هاوخه‌می لای تاك دروست ده‌كات، كه ئه‌مه واده‌كات بۆ مامۆستا ئاسانتر بێت له هه‌ست و هه‌مه‌كانی فێرخواز بگات و له ڕووی عهتفیهوه بتوانێ زیاتر له فێرخواز نزیك بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كورتهڕێیهكی باشتره بۆ بون به مامۆستایه‌كی كاریگه‌ر. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه، زۆرینه‌ی مامۆستایانی پێش خزمه‌ت له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان هه‌بو كه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا بتوانێ توانستی هاوسۆزی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ فێرخواز له خۆیدا گه‌شه پێبدات، كرده‌ی خوێندنه‌وه وه‌سیله‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر و گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مه. له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه ته‌نها 1.81%ی مامۆستایانی پێش خزمه‌ت هاوڕا نه‌بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كرده‌ی خوێندنه‌وه یارمه‌تیان ده‌دات هاوخه‌می و هاوهه‌ستی فێرخوازان بن. كه‌چی، 71.71%ی مامۆستایان هاوڕایی خۆیان به پێچه‌وانه‌وه ده‌رخست.
یه‌كێكی تر له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه بو كه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌نێوان كرده‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێب و پیشه‌ی مامۆستایه‌تی هه‌یه. واته له دیدی مامۆستایانی پێش خزمه‌ت خوێندنه‌وه پایه‌یه‌كی گرنگه بۆ پیشه و كاری مامۆستایه‌تی و بۆ مانه‌وه به به‌هێزیی و كاریگه‌ریی له پیشه‌كه وه‌كو مامۆستا.
به‌كورتیه‌كه‌ی، ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه كتێب خوێندنه‌وه و كرده و كاری مامۆستایه‌تی و فێركردن په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه. تاوه‌كو مامۆستا زیاتر بخوێنێته‌وه و چێژ له خوێندنه‌وه وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه 1) كار و پیشه‌ی مامۆستایه‌تی باشتر بێت، 2) له فێركردندا كاریگه‌رتر بێت و 3) توانستی هاوسۆز و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ فێرخواز لای زیاتر گه‌شه پێده‌دات.
ئێستا وا خه‌ریكین به‌ره‌و كۆتایی ساڵ ده‌ڕۆین و پشوی هاوینه له پێشمانه. ئه‌مه هه‌لێكی باشه بۆ مامۆستایان تاوه‌كو له‌م پشوه لیستی خوێندنه‌وه‌یان دابنێن و دهستكهن به خوێندنه‌وه. پێشم خۆشه لێره‌وه پێشنیاری كتێبێك بكه‌م بۆ ته‌واوی په‌روه‌ده‌كاران و مامۆستایان و هه‌رچی ئه‌وانه‌ی كه له بواری په‌روه‌رده كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه لیسیت خوێندنه‌وه‌ی هاوینه‌یان. ئه‌ویش كتێبی پێداگۆگی ستهملێكراوانی نوسه‌ر و په‌روه‌رده‌كاری بهڕایزیلی پاولۆ فڕێریه و به‌ڕێز جیهاد محه‌مه‌د وهریگێرایته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌زگای سه‌رده‌م له ساڵی 2015 به چاپی گه‌یاند.